English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس و سانجێرمان رکابەری لەسەر یاریزانێک دەکەن 
2019-07-21 [02:15 AM]

ZNA- ھەولێر


ھەردوو یانەی یۆڤانتس ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێکی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ، یانەی یۆڤانتس ھەوڵەکانی چڕکردووتەوە بەمەبەستی گرێبەست کردنی لەگەڵ بەرگریکاری لای چەپی یانەی تۆتنھام دانی رۆز . 

لە ھەواڵەکە ھاتووە ، لە ئێستادا یانەکانی یۆڤانتس ، نیوکاسڵ ، شالکە و پاریس سانجێرمان ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ دانی رۆز مۆر بکەن ، بەڵام نزیکترین یانە یۆڤانتس و پاریس سانجێرمانن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، رۆز لە ساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندی بە یانەی تۆتنھام کردووە و ١٩٨ یاری فەرمی لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە و یەکێک بووە لە یاریزانە ئاست بەرزەکانی یانەی لەندەنی ، بەڵام لە ئێستادا لە پێکھاتەی سەرەکی جێگەی نابێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad