English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە فه‌رید زامدار ده‌كات
2019-07-22 [06:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی فەرید زامدار، نووسەر و رۆژنامەنووس، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو کرد.

لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و راگەیەندنکاری ناسراوی کوردستان فەرید زامدار مان بیست".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە وسەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو کردووە و لە پرسەنامەکە دەڵێت: "مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەریی بە هەڵوێست بوو. خوای مەزن بە بەهەشتی  شاد بکات و ئارامی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت".

زامدار لە ساڵی 1952 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان و لەماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆکی نووسینگەی سلێمانی یەکێتی رۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.

جگە لە نووسینەکانی، چەندین دیوانی شیعری هەر لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە تاکو ئێستا بە چاپ گەیاندبوو لەوانەش: هەوری برووسکەی مەبەستێک، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و چەندینیتر.

له‌ بواری رۆژنامه‌وانیشدا كاری كردووه‌ و ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بوو، چەندین وتار و كاری رۆژنامەوانی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكردووەتەوە، هه‌روه‌ها لەبواری هونه‌رییەوە شێوه‌كارێكی لێھاتوو بوو‌.





ئەم هەواڵە 2641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad