English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکەیەکی تورکی دەخرێتە خوارەوە
2019-07-22 [08:01 AM]

ZNA- ھەولێر


سوپای نیشتمانیی لیبی، کە لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی وڵاتەکەی هەڵگەڕاوەتەوە، خستەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تورکی رادەگەیەنێت.

سوپای نیشتمانیی لیبی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، هێزەکانیان رۆژی یەکشەممە 21-7-2019 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکییان  لە ناوچی عەین زارە لە باشووری تەڕابلوسی پایتەخت، خستووەتە خوارەوە.

سوپاکە تورکیا بە دوژمن ناودەبات و رایگەیاندووە، ”رێگا نادەین دوژمن سەروەرییەکانمان پێشێل بکات“.

پێشتر ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا، کە مشیر خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتیی سوپاکە دەکا، بەهۆی پاڵپشتیی تورکیا لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا، شەڕی لە دژی تورکیا راگەیاند.

حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی بە کۆدەنگیی هەموولایەنە لیبییەکان پێکهاتووە، لەلایەن سەرکردەکانی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین سەرۆکایەتی دەکرێ و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە.

دوای کودەتای عەبدولفەتاح سیسی بەسەر محەمەد مورسیی سەرۆک کۆماری میسر لە ساڵی 2013، کە مورسی سەرکردەیەکی باڵای رەوتی ئیخوان موسلیمین بوو، ئەو رەوتە لە میسر خرایە ناو لیستی تیرۆر و دواتریش وڵاتانی سعودیە و ئیمارات ئەو رەوتەیان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.





ئەم هەواڵە 9481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad