English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنه‌وه‌ ده‌دات..یانه‌یه‌ك له‌به‌ر قه‌ڵه‌ویی باوكی دی لێختی نه‌ویستووه‌
2019-07-22 [08:15 AM]

ZNA- ھەولێر


ماتیاس دی لێخت، بەرگریکاری ھۆڵەندی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، رەتیدەکاتەوە بەھۆی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسییەوە نەچووبێتە ریزەکانی پاریس سانجێرمان.

لە دوای ئەنجامدانی یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یانە نوێیەکەی، یوڤێنتوسی ئیتالی، کاتێک رووبەڕووی تۆتێنھامی ئینگلیزی بووەوە، دی لێخت قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و لە وەڵامی پرسیارێکدا رەتیکردەوە ئەو بەھۆی ئێمباپێەوە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەتکردبێتەوە.

دی لێخت، گوتی "گوایە من لەبەرئەوە نەچوومەتە پاریس سانجێرمان کە داوام کردووە مووچەی من لە مووچەی ئێمباپێ زۆرتر بێت، ئەمە قسەیەکی زۆر بێمانا و بێ بنەمایە، ھەرگیز ئەوە رووینەداوە، لەبەر ئێمباپێ پاریس سانجێرمانم رەتنەکردووەتەوە و بۆ پارەش نەچوومەتە یوڤێنتوس، چونکە لە راستیدا پارە لای من گرنگ نییە".

دی لێخت دووپاتیکردەوە کە ئەو پێشتر بە بەڕێوەبەری کارەکانی خۆی گوتووە دوای پشوودان خۆی بڕیاردەدات دەچێتە کام یانە و گوتی "کە بە بەڕێوەبەری کارەکانم گوت دەچمە یوڤێنتوس ئینجا ئەو دەستی بە کارەکانی کردووە".

دی لێخت، لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی "ھەمیشە شتی سەیر دەبیستین، یانەیەک پاشگەزبووەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ من لەبەرئەوەی زانی کە باوکم قەڵەوە".


رووداو





ئەم هەواڵە 7279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad