English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگری لە ھاتنەناوەوەی مەوادی زیان بەخش دەکرێت
2019-07-22 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌اڵی زاگرۆس هاتووه‌، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، لە دەروازەو خاڵە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی مەرجەکانی سەلامەتی و پشکنین توندتر دەکرێنەوە و رێگری تەواو لەھاتنەناوەوەی ھەموو جۆرەکانی کاڵا و خواردنی  زیان بەخش بەتایبەت ماددە پلاستیکیەکان دەکرێت ,

ئەمڕۆ دووشەممە لەدیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بە ئامادەبونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیداەکان کۆبوونەوە یەکی فراوان بەسەر پەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەڕێوەچوو , ئامانج لە کۆبوونەوەکە توندکردنی رێوشوێنەکانی پشکنین و مەرجەکانی سەلامەتی و ئەو رێکارە یاسایانەیە  کە لە دەروازەو خاڵە سنورییەکان لەکاتی ھاتنەناوەی کاڵاو شتومەک دەگیرێتەبەر ,

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ھاتنەناوەی ھەندێک مەوادی زیان بەخش وەک "پلاستیک و نایلۆن" زیان بە ژینگەو تەندروستی ھاوڵاتیان دەگەیەنێت و پێویستە بەر لە ھاتنەناوەی ئەو مەوادانە لە خاڵە سنورییەکانی رێگری لێبکرێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد دەبێت رێکار و رێشوێنەکانی پشکنین توندتر بکرێنەوە و  رێگری لە ھەموو ئەو مەواد و کاڵایانە بکرێت کە دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی ھاوڵاتیان , قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لەپاڵ توندکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و کوالێتی ئەو مەوادانەی کە دێنەھەرێمی کوردستان بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابوری و زیادبونی جموجوڵە بازرگانییەکان کارئاسانی و ھەماھەنگی پێویست پێشکەشی بازرگان و سەرمایەداران دەکرێت, دوای تاوتوێکردنی ھەموو ئەولایەنانەی کە پەیوەستن بە مامەڵەی خاڵە سنورییەکان و ھاوردەکردنی کاڵاوشتومەک و گۆڕینەوەی راوسەرنجی لایەنەپەیوەندیدارەکان , بەشداربوانی کۆبوونەوەکە گەیشتنە ئەم ئەنجامەی خوارەوە :

١.لە دەروازەوخاڵە سنورییەکان رێگری تەواو لە ھاتنەناوەوەی ھەموو جۆرە کاڵاو شتومەکێکی زیان بەخش بکرێت بە تایبەت "پلاستیک و نایلۆن" ی زیان بەخش

٢.ئەو مەوادە پلاستیک و نایلۆنانە کە لە خاڵە سنورییەکانەوە ھاوردە دەکرێت پێویستە مەرجەکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵی تێدا بێت,

٣.رێکاری و مەرجەکانی پشکنین لە خاڵە سنورییەکان توندتر بکرێنەوە بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان

٤. لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکان لە خاڵە سنورییەکان ھاوکاری و کارئاسانی پێویست پێشکەش بە بازرگان و سەرمایەدارەکان بکرێت

٥.لایەنەپەیوەندیدارەکان لە ھەماھەنگی و پەیوەندی بەردەوامدا دەبن بۆ ئەوەی گرفت و کەموکورتییەکان دەست بەجێ چارەسەر بکرێن .

٦.ئەو کارگانەی کە لەناوخۆی پارێزگای سلێمانی "سەتڵی پلاستیک" دروست دەکەن پابەند دەکرێن بە مەرجەکانی کواڵیتی و تەندروستی ھەر کارگەیەک مۆڵەتی نەبێت یان مەوادی زیان بەخش بەرھەم بھێنێت رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

٦.پێویستە کارگەکانی ئاوی خواردنەوە ئەو دەبانەی کە بەکاری دەھێنن  لەمەوادی سەرەتایی دروست بکرێن و مەوادی ریسایکلین نەبن  لەکانی گواستنەوەشدا داپۆشراوبێت و لە بەر تیشکی خۆر نەگوازرێنەوە .

 

 





ئەم هەواڵە 2305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad