English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەت 700 یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی 25 ساڵ دەداتە هاونیشتمانییان
2019-07-22 [11:16 AM]

Z.N.A


حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی ٢٥ ساڵ و بەبێ وەرگرتنی پارەی زەوی و زیادە خستنەسەر دەداتە ھاونیشتمانییان و بریکاری وەزارەتی ئاودانکردنەوەش دەڵێت: ئێستا کار لە تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکاندا دەکرێت و دوای تەواوکردنی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بریکاری وەزارەتی ئاودانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون رایگەیاند، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ ٧٠٠ یەکەی نیشتەجێوون دابینکراوە و دەستیپێکردووە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەکان، بەسەر ھاونیشتمانییاندا دابەشدەکرێن.

ئاگرین عەبدوڵڵا گوتی: پرۆژەکان لە شوێنی جیاوازن، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای ھەولێر ٣٩٦ یەکەی نیشتەجێوون، لە قەزای سۆران ١٤٤ یەکە، لە قەلادزێ ٨٤ یەکە و لە پارێزگای ھەڵەبجە ٧٢ یەکەی نیشتەجێوون تەواوبوون و ئێستا کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەکرێت.لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنیشی بەسەر ھاونیشتمانییاندا گوتی: یەکەکان بە گوێرەی یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠١١ دابەشی سەر فەرمانبەران و خەڵکی کەمدەرامەت دەکرێن، کە بەقیستی ٢٥ ساڵ و بەبێ زیادە خستنەسەر و وەرگرتنی پارەی زەوییەکە دەبێت.
 

 سەرچاوە: رووداو

 





ئەم هەواڵە 6151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad