English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام درا
2019-07-22 [11:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمرۆ دووشەممە ٢٢ ی تەمووزی ٢٠١٩ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ساز کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بە توندی رووداوە تیرۆریستییەکەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی ھەولێر سەرکۆنە کرد و دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە ماوەیەکی کورتدا توانیان ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیربکەن. ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران ھاوخەمیشی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە دەربڕی.

ئینجا گفتوگۆ لە بارەی رێوشوێنی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرا و وەزیرەکان سەرنج وتێبینی خۆیان خستەڕوو. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بە باشترین شێوە رێز لە ھاووڵاتیان بگێری و جیاوازی لە مامەڵەکردندا نەکرێت. پەیوەست بەمەش بڕیارە وەزارەتەکان رێنمایی تایبەت دەربکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

پاشان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر سەردانی شاندی باڵای حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا کە بە شێوەیەکی زۆر ورد داتا و زانیاریی پێویستی لەبارەی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عێراق روونکردبووەوە . کە بڕیارە شاندی ھاوبەشی ھەردوولا لە نزیکترین کاتدا دەست بە گفتوگۆی چڕ بکەن بۆ دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەرسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی وبایەخیی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت کرا وەک لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە. ئاماژە بەوەش درا کە ئێستا ماڵپەڕی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک ماڵپەڕێکی یەکگرتووی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و پێشکەوتوو کراوەتەوە و بڕیارە لە ئایندەدا لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە خزمەتگوزاری گشتی و بەدەستھێنانی بەڵگەنامە وزانیاری پێویست پێشکەشی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بکات و ببێتە ھەنگاوێک بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی ئیشوکارەکانی حکومەت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2575جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad