English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوكیا ئامانۆ لەتەمەنی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
2019-07-22 [01:18 AM]

​ZNA - هەولێر


یوكیا ئامانۆ سەرۆكی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەھۆی نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

ئەمرۆ دوشەممە ئەژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە كە  یوكیا ئامانۆ سەرۆكی سەرۆكی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تەمەنی ٧٢ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئامانۆ ھەفتەی رابردوو بەھۆی تێكچوونی باری تەندروستی داوایكردبوو كە جێگرەوەیەكی بۆ دابنێن. ئامانۆ لەدایكبووی وڵاتی ژاپۆن بوو، ئامانۆ پێش ئەوەی بكرێتە سەرۆكی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی لەبواری رێگریكردن لە چەكی ئەتۆم كاریكردووەو لە بالوێزخانەكانی وڵاتەكەی لە ڤیەتنام، ئەمریكا و بروكسێل كاری كردووە. یوكیا ئامانۆ زۆرتر بەھۆی پرسی چەكی ئەتۆمی ئێران و رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆیەك ناسراوەو لەزۆربەی راپۆرتەكانی ئەژانسدا پابەندبوونی ئێران بەو رێكەوتنەی راگەیاندبوو.





ئەم هەواڵە 2218جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad