English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی سه‌ربازی باڵای ئەمەریکا لەگەڵ هه‌سه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌
2019-07-22 [03:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جەنەڕاڵ کێنث مەککەنزی فەرماندەی گشتی فەرماندەیەتی ناوەندی سوپای ئەمەریکا و شاندی یاوەری كه‌ باڵیۆز ولیەم ڕۆبەک جێگری نێردراوی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش ئاماده‌بوو، سەردانی ناوچەکانی باکوری سوریایان کرد و لەوێ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبوونەوە.

بەپـێی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گرژیـیەکانی سەر سنووری نێوان باکوری سوریا و تورکیا لەگەڵ چۆنیەتی چارەسەرکردنی، هەروەها پـلان و هەماهەنگیـیەکانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، کێشە و گرفتی کەمپەکان و دیلەکانی داعش لەلای هەسەدە.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ،مەزڵوم عەبدی رایگه‌یاند، هەردوولا لەسەر زۆربەی بابەتەکان تێڕوانینی هاوبەشیان هەبووە.

مستەفا بالی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەویش لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی "جەنەڕاڵ عەبدی: لە کۆبوونەوەکە تاووتوێی کۆمەڵێک مەسەلە کراون، لەوانە ئەو ناوچە ئارامەی پـێشنیارکراوە، هاوکاری داهاتووی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، دۆخی جیهادیـیەکان (چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش) و خێزانەکانیان."

 

voa





ئەم هەواڵە 3685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad