English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا دانه‌مه‌زرێت، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ین
2019-07-22 [03:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌لود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌خۆرهه‌ڵاتی زێی فرات ئه‌نجام ده‌دات ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ باكوری سوریا دانه‌مه‌زرێت و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ بن.

چاوشئۆغلۆ وتیشی، هیوادارم دوای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا جێمس جێفری بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان نێرده‌ی تابه‌تیان ناردوه‌، وتیان پێشنیاری نوێ هه‌یه‌ له‌ گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆ ده‌خرێته‌روو، هیوا هه‌یه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ رێككه‌وتن بكرێت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad