English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەکارھێنانی مۆبایلی زیرەک لە وەزارەتەکەی قەدەغە دەکات
2019-07-23 [05:41 AM]

ZNA- ھەولێر



وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لەوانەش قەدەخەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکە لەلایەن فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی لە کاتی دەوامدا.

یەکێک لە بڕیارەکانی دیکەی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی بڕیاری مێزی بەتاڵە، ئەوەش بەو واتایەی فەرمانبەر نابێت هیچ کارێکی هاونیشتمانیان لەنێو مێزەکەی بهێڵێتەوە بۆ رۆژانی دواتر، هەمان رۆژ پێویستە ئەو کارانەی لەبەردەستی فەرمانبەرەکەن تەواوبکرێن. هەروەها دەبێت رۆتینات کەمبکرێتەوە.

پابەندبوون بە دەوامی فەرمی لە کاژێر 8ی بەیانی تاوەکو 3ی دوانیوەڕۆ، هەروەها قەدەخەکردنی مۆبایلی زیرەک لە فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی، دوو بڕیاری دیکەی وەزیری گواستنەوەن.

هەر لەنێو بڕیارەکاندا هاتووە، کە دەبێ رێز لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگیرێت و بڕیاردرا، ئەو پاسانەی هاتووچۆی گشتییان پێدەکرێت کورسی یەکەم تاوەکو چوارەمی تەنیشت دەرگای سەرکەوتن تایبەت بکرێن بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. هەروەها لە راییکردنی مامەڵەکانیشیان کارئاسانی تەواویان بۆ بکرێت لە فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.

رێزگرتن لە هاونیشتمانییان و کارئاسانیکردن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان، هەروەها بنەبڕکردنی بەرتیلدان، دوو بڕیاری دیکەی ئەمڕۆی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنن. بڕیاریشدراوە ئاسایشی فەرمانگەکان تووندوڵبکرێن و پرسگە و سیستەمی کامێراکانی چاودێریی تووندتر بکرێن.





ئەم هەواڵە 2590جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad