English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێنمایی نوێ بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە ده‌ركرا
2019-07-23 [06:31 AM]

ZNA– هه‌ولێر


بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كه‌ ئاماژە بە چەند رێنماییەك كراوە بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان.

لە رێنماییەكەدا ئاماژە بەوە كراوە لە دوای1ی 9 مامۆستایان بۆیان نیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بكەن، هەروەها دەبێت ئەو مامۆستایەی داواكاریەكە پێشكەش دەكات دەبێت بەڵێننامە بدات بە هیچ شێوەیەك داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكەی ناكات.

مەریوان بەگۆ، بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: رێنماییەكە دراوەتە هەموو بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان و پێیان راگەیاندراوە مۆڵەتی بێ مووچەی مامۆستایان بەم رێنماییە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت".

ئه‌و گوتیشی: مۆڵەتی بێ مووچە نادرێت ئەگەر كاریگەری دروست بكات لەسەر پڕۆسەی خوێندن و كەمی میلاك ، هه‌روه‌ها هەر مۆلەتێك بۆ مامۆستایان دوو ساڵ دەدرێت، دەكرێت لە حاڵەتی پێویست دووساڵی تریش بدرێتەوە، لە هەر شوێنێك كێشەی میلاك دروست نەبێت مامۆستا دەتوانێت مۆڵەتی پێ بدرێت".

به‌گۆ ده‌شڵێت:  جگە لە مامۆستایان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە هەمان ئەو رێنماییانە بۆ مۆڵەتدان جێبەجێ دەكرێت كە گشت فەرمانبەران دەگرێتەوە.

لە نیسانی 2015 ئەنجومەنی وەزیرانی ‌ هەرێمی‌ كوردستان، دەسەڵاتی بە وەزیر و‌ سەرۆكی‌ دەستەكاندا بۆ بەخشینی‌ مۆڵەتی‌ بێ‌ مووچە بۆ فەرمانبەران بۆ ماوەیەك لە پێنج ساڵ‌ زیاتر نەبێت، بەڵام بۆ مامۆستایان بۆ ماوەی دووساڵە.





ئەم هەواڵە 8989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad