English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان باسی جنێوه‌كانی بریكاری به‌یڵ ده‌كات
2019-07-23 [06:51 AM]

ZNA- ھەولێر



لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاری دووەمی ریال مەدرید لە جامی پاڵەوانەکان، بەرامبەر ئارسیناڵی ئینگلیزی، زینەدین زیدانی راھێنەری ریال مەدرید قسەی کرد و جارێکی دیکە باسی پرسی گاریس بەیڵی کردەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەزگاکانی راگەیاندن قسەکانی تۆیان لەبارەی گاریس بەیڵەوە نەگۆڕیوە؟ زیدان گوتی "ھەندێجار کێشە لەوە دروست دەبێت کە زمانی ئیسپانیم باش نییە، لەبەرئەوە ھەوڵدەدەم بەو پەڕی روونی و راشکاوی مامەڵە لەگەڵ گاریس بەیڵ بکەم".

راھێنەری ریال مەدرید ھەروەھا گوتی "یەکەمجار دەڵێم من بێ رێزی بەرامبەر کەس ناکەم، بەتایبەتیش یاریزانان، کە ھەمیشە گوتوومە یاریزانان گرنگترین کاراکتەرەکانن لێرە، من ھەمیشە پشتگیری لە ھەر یاریزانێک دەکەم کە لە تیپەکەمدا بێت".

لە درێژەی قسەکانیدا زیدان گوتی "دووەمجاریش گوتوومە یانەکەمان ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەرچوونی دەدات، ھیچ شتێکی دیکەم نەگوتووە، دوایین شتیش کە دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە لە یاری پێشوودا بەیڵ یاری نەکرد لەبەرئەوەی خۆی نەیوست یاری بکات، ئەو گوتی مادام یانەکە کاردەکات بۆ دەرچوونم لە یانەکە، بۆ یاری بکەم؟. گاریس بەیڵ یاریزانی ریال مەدریدە و لەگەڵماندا مەشق دەکات، با بزانین چی روودەدات؟".

لەو کۆنگرە رۆژنامەڤانییەدا زیدان زیاتر گوتی "ئەگەر لەبارەی قسەکانی بەڕێوەبەری کارەکانی بەیڵیش پرسیارم لێدەکەن، کە منی بە پیاوێکی خراپ و پیس وەسفکرد؟، ئەوا دەتوانن لەو بپرسن و بزانن چی دەوێت، من وەڵامی ئەو پرسیارەم داوەتەوە. ئێوە بارودۆخەکە دەزانن و ھیچ شتێک ناگۆڕێت. بەیڵ مەشقەکانی لەگەڵ ئێمە دەکات و یانەکەش وەک پێویست مامەڵەی لەگەڵ دەکات، ئینجا دەزانین کە دواتر چی روودەدات".

رووداو





ئەم هەواڵە 3004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad