English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بۆ پاراستنی گەرووی هورمز کارێک دەکات
2019-07-23 [06:58 AM]

ZNA-هەولێر


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاسەوانیکردنی گەرووی هورمز، ئاماژەشی بەوە کرد، ئەم هاوپەیمانییە وڵاتان لەسەرتاسەری جیهان لەخۆدەگرێت.

پۆمپیۆ، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی WVTV گوتی، "کاردەکەین لەسەر گۆڕینی رەفتاری سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و، ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی کە گەڕان و پاسەوانی ئەنجامدەدەن لە گەرووی هورمز لەپێناو پاراستنی ئەم رێڕەوه‌ دەریاییە کراوانە".

پۆمپیۆ، ئەوەشی زیاد کرد، "لەم هاوپەیمانییە وڵاتان لەسەرتاسەری جیهان تێدا بەشداری دەکەن".

جێی باسە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ عومران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە کۆشکی سپی گوتی: "ئێران وڵاتێکی ئاینییە و، سەرکردەی ئایینیان هەیە، بەڵام درۆ زۆر دەکەن".





ئەم هەواڵە 3262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad