English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خزمه‌تگوزاریه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر ده‌رمان و نرخه‌كه‌ی تێدایه‌
2019-07-23 [07:04 AM]

ZNA– هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، بڕیاری عێراق بۆ دانپێدانانی پشكنینی دەرمانەكانی لە كوردستان و راگەیاندنی پڕۆژەیەكی بۆ نرخ و جۆری دەرمان ئاشكرا دەكات.

 د.گۆران ڕۆژبەیانی بەڕێوەبەری كۆنترۆِلی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی، بە باسی راگەیاند: حكوومەتی عێراق بڕیارێكی دەركردووە دانی ناوە بەو پشكنینانەی كە لە كوردستان بۆ دەرمان دەكرێن، هه‌روه‌ها بەپێی بڕیاری حكوومەتی عێراقی هەر پشكنینێك لە لایەن كۆنترۆڵی دەرمانی كوردستان بكرێت لە هەموو عێراق دانپێندراوە و كێشەی نیە".

ڕۆژبەیانی ده‌شڵێت: " پێشووتر داوامان كردبوو بەغدا ئەو كارە بكات ئەوە بوو لیژنەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانیان كردین  و هەڵسەنگاندنی تاقیگەكانی ئێمەیان كرد، دوای ئەوەی ساڵێك ئەوان هاتووچۆیان كرد بۆیان دەركەوت تاقیگەكانی ئێمە لەسەر ستانداردی جیهانین بۆیە بڕیاریاندا هەر پشكنینێك ئێمە بیكەین لە هەموو عێراق باوه‌ڕ پێكراو بێت".

ئه‌و گوتیشی: ئەو دەرمانانەی لە لایەن كۆنترۆڵی دەرمانی عێراق دێن لە كوردستان دانپێندراون و هەماهەنگیەكی باشیش لە نێوان هەردوولا هەیە،هه‌روه‌ها هەردوولامان كارمان لەسەر ئەوە كردووە رێگری بكەین لە دەرمانی خراپ و قاچاخ  و لە پشكنینەكان یەكتر ئاگادار دەكەینەوە".

ئەو بەرپرسەی كۆنترۆڵی دەرمان ئاشكراشی كرد 70%ی ئەو دەرمانانەی بۆ عێراق دێت بە كوردستان تێدەپەڕێت، زۆربەی كۆمپانیاكانی دەرمانیش لە كوردستان كاردەكەن.

بەڕێوەبەری كۆنترۆِلی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی جه‌ختیشی كرده‌وه‌:" ئێستا توانای كۆنترۆڵی دەرمانی كوردستان بەرزبۆتەوە مانگانە پشكنین بۆ هەزار جۆری دەرمان دەكەین پێشووتر مانگانە 500 بۆ 600 جۆر پشكنینی بۆ دەكرا".

بەڕێوەبەری كۆنترۆِلی دەرمان، ئەوەشی ئاشكراكرد، ئێستا خەریكی دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێكن تایبەت بە دەرمان، هەموو ئەو دەرمانانەی هاوردەی كوردستان دەكرێن لەو ئەپڵیكەیشنە دەبن، هاوڵاتیان دەتوانن تیایدا زانیاری لەسەر دەرمانەكە و نرخەكەی بزانن زانیاریەكان بە زمانی كوردی دەبێت، بەم نزیكانە ئیعلانی ئەو پڕۆژەیە دەكرێت".





ئەم هەواڵە 2752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad