English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی زۆر کارکردن لە رۆژیکدا
2019-07-23 [01:30 AM]

هەولێر _ ZNA



بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەرۆژنامەی ئەندیپێندنتی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کارکردن بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەرۆژێکدا تەنانەت یەکجار لەھەفتەیەکدا دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ بەرێژەی یەک لەسەر سێ.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە کەلەلایەن ژمارەیەک زانای فەرەنسی ئەنجام دراوە ئەو کەسانەی رۆژانە ١٠ کاتژمێر کاردەکەن بەبەردەوامی مەترسی تووشبوونیان بەجەڵتەی مێشک و دڵ لە ٣٠% زیاد دەکات بەراورد بەو کەسانەی کاتژمێری کەمتر کاردەکەن.


زانایای فەرەنسی لێکۆڵینەوەیان کرد لەسەر کاریگەری کاتژمێرەکانی کارکردن لەسەر تەندروستی دڵ و دەمارەکان و رێنوێنیان دا کە رۆژانە لەھەشت کاتژمێر کارنەکرێت لەپێناو پاراستنی تەندروستی.


بەپێی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەو کەسانەی زیاتر لە ١٠ کاتژمێر کاردەکەن بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بەجەڵتەی دڵ و مێشک لە٤٥% زیاترە.





ئەم هەواڵە 10636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad