English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حووسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئاسمانیی شا خالیدیان کردە ئامانج
2019-07-23 [10:29 AM]

ZNA - هەولێر


یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی خەمیس مشێت لە باشووری سعوودیە بنکەی ئاسمانی شا خالید کراوەتە ئامانج.

ناوبراو بێ‌ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو ئاشکرایکردووە، ھێرشەکە بەوردی ئامانجەکەی پێکاوە.

گوتەبێژی حووسییەکان ئاماژەی بەوەداوە، ئەم ھێرشەیان وەڵامێك بووە بۆ ھێرشەكانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتیی عەرەبی بە رابەڕایەتی سعوودیە كە لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا ٢٣ ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک پێگەی حووسییەکان.

 





ئەم هەواڵە 2716جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad