English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو
2019-07-23 [11:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ىى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 23 ى 7 ى 2019 ،  له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌،  به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى  پێشمه‌رگه‌و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان  كۆبوونه‌وه‌ 

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  راپۆرتی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هه‌وا‌ڵگری و میره‌ خوێندرایه‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به چالاكی و رووداوه‌كانی ماوه‌ی رابردوو كرا، كه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێم روویانداوه‌.

 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت ،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  له‌لایه‌ن نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان، تیشكخرایه ‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، دووپاتیشیان كرده‌وه‌ كه‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاروچالاكیه‌كانیان، هیواشیان خواست هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بێت.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  باس له‌ دوا پێشهاته‌كانی پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌شق و راهێنان كرا كه‌ به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌مڕۆه‌وه‌ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانان كارنامه‌ی تازه‌ی خۆیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌شقی و راهێنانه‌كان خسته‌ڕوو، ته‌ئكیدیشیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و خول و مه‌شقه‌ سه‌ربازییانه‌ كرده‌وه‌.

هاوكات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌ پڕبایه‌خ و گرنگ وه‌سفكرا له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی پێشمه‌رگه‌ له‌داهاتوودا.





ئەم هەواڵە 2428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad