English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە شەش مانگدا نزیکەی ٦ ھەزار کەس لە شارەکانی عێراق ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە
2019-07-23 [12:02 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکەی شەش ھەزار کەس لە شارەکانی عێراق ھاتوونەتە کەمپەکانی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان.

وەک لە ئامارەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، ئەو خێزانانەی لەو ماوەیە گەڕاونەتەوە بریتین لە ھەزار و ٥٨٦ خێزان، کە بەھۆی بارودۆخی ئەمنییەوە لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە ھاتوونەتە کەمپەکان لە ھەرێمی کوردستان، لەناویاندا ٣٠١ خێزان دووبارە گەڕاونەتەوە کە ژمارەیان ھەزار و ٢٦٣ کەسە.

لە بەشێکی دیکەی ئاماری دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەوە خراوەتەڕوو، ٥ ھەزار و ٧٦٤ منداڵی بێ باوک لە کەمپە فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەن.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار ئاوارەی عێراقی و ٢٧٥ ھەزاری دیکەش لە وڵاتانی دەوروبەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.





ئەم هەواڵە 3460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad