English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێكده‌دات
2019-07-23 [12:14 PM]

ZNA- هه‌ولێر


ئیسحاق جیهانگیری ، جێگری سه‌ركۆماری ئێران، رایگه‌یاند كه‌ پلانی دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو، ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێك ده‌دات.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ئیسحاق جیهانگیری له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای ئه‌لبورز به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویست ناكات هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ پلان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دابنێن و گوتی: "ئه‌م جۆره‌ هاوپه‌یمانییانه‌ و بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ كه‌نداو خۆی ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌. دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی جگه‌ له‌ تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ هیچی دیكه‌ی لێ ناڕوێت.

جێگری سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها به‌ هاوكاری ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ئاسایشی كه‌نداو ده‌پارێزێت و گوتی: ئه‌گه‌ر گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرن و دانوستانی ژیرانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا ئاسایشی كه‌نداو بۆ هه‌موو لایه‌ك پارێزراو ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 2539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad