English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری کارەبا: گرنگی بە سێکتەری دابەشکردنی کارەبا ده‌ده‌ین
2019-07-23 [12:16 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان بلاوی کردەوە ، لەمیانی پێشوزای کردنی لەشاندی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دھۆک و کۆبوونەوە لەگەڵیان ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا  جەختی لەسەر گرنگی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبای بۆ ھاوڵاتیان کردەوەو داوای لە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کرد ھەمووان پێکەوە بەیەک تیم پاڵپشت و ھاوکاری گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بن بۆ ھاوڵاتیان


راشیدەگەیەنن ،  ھەر لەو دیدارەدا کە سەرجەم بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای شێخان و ئامێدی و ئاکرێ و سمێڵ و بەردەرەش ئامادەیبوون لەنزیکەوە گوێبستی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان بوو، بەتایبەتی ئەو گرفت و کێشە تەکنیکی و ھونەرییانەی لە کاری رۆژانەیاندا رووبەرووی تیمەکانیان دەبێتەوە.


وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەشڵێت ، لەتەوەرێکی دیدارەکەدا کە بەڕێوەبەرانی کۆنترۆڵ و گواستنەوەو پلان و تەکنکی گشتی دھۆک ئامادەبوون، ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا داوای لە گرنگی دانانی بەرنامەو پلانی ئایندەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە کردەوەو ئامادەیی پاڵپشتی و یارمەتیدانی بۆ دەربڕین.

 

1





ئەم هەواڵە 3592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad