English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 پاسی تایبەتی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ 
2019-07-23 [12:49 PM]

Z.N.A


کۆمپانیای تویۆتا نوێترین پاسی کارەبایی نمایش کرد کە برٍیارە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ بەکاربێت.
کۆمپانیای تویۆتا بە نمایش کردنی پاسی نوێ ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ یارییەکان، ئەم پاسە (Accessible People Mover ) ناویەتی یاخود (APM ) وەکوو کورتکراوە دەناسرێت و بۆ گواستنەوەی یاریزانان و جەماوەری وەرزشی لە ئۆلەمپیک بەکار دێت.
ئەم پاسە کارەباییە ھیچ دەرگایەکی نیە و شوفێر لە ناوەندی ئۆتۆمبێل لە پێشەوە دادەنیشێت و لەدواوەی دوو ریز کورسی بۆ جەماوەر دانراوە و (APM ) کۆی گشتی بە شوفێرەوە توانای ھەڵگرتنی ٥ کەسی ھەیە، لەم ئۆلەمپیکە ٢٠٠ دانە لەم پاسە بەکار دێت.
(APM ) بەشێوەیەک دروست کراوە کە کەسانی بەتەمەن و خاوەن پێداویستی تایبەت بەئاسانی بتوانن سەربکەون ھەروەھا کۆمپانیای تویۆتا مۆدیلەکی تری پاسی فریاکەوتنی بۆ یارییەکانی ئۆلەمپیک دروست کردووە.





ئەم هەواڵە 5740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad