English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێکی باڤاری لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێـتەوە 
2019-07-23 [01:41 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزان داڤید ئالابا مۆر بکات. 

راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن ، یانەی بایەرن میونشن گرێبەستێکی پێشکەش بە یانەی بەرشەلۆنە کردووە کە بریتیە لە یاریزان داڤید ئالابا و ھەندێک پارە لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان عوسمان دیمبلی . 

لەمبارەیەوەش ئالابا گووتی : ھەرچەندە شتەکان تا ئێستا فەرمی نین ، بەڵام ھەست بە بەختەوەری دەکەم گەر روو بکەمە یانەی بەرشەلۆنە . 

ئالابا گووتیشی : لە ئێستادا ھەموو سەرنجم لەسەر خۆ ئامادەکردنی یانەکەمە بۆ وەرزی داھاتوو، بەڵام نازانم رۆژانی داھاتووش چۆن دەبێت. 

ئالابا لە باڵی چەپی بەرگری یاری دەکات و یانەی بەرشەلۆنەش لەم شوێنە تەنھا یاریزان جۆری ئەلبای ھەیە و ھیچ یەدەگێکیشی نییە . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad