English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هوشداریی توند دەدات
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیکاراگوای
2019-07-23 [01:40 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران ھۆشداریی لەبارەی ھەڵگیرساندنی شەڕ لە كەنداو دەدات و دەڵێت وڵاتەكەی خوازیاری شەڕ نییە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، ھۆشداری لە ھەڵگیرساندنی شەڕ لە كەنداو دەدات و دەشڵێت وڵاتەكەی خوازیاری شەڕ نییە و بۆ ئەم مەبەستەش دەستپێشخەری ھیچ ئاڵۆزییەك نەبووە.

زەریف، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ سەرۆككۆماری نیكاراگوای رایگەیاند، ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە ئەگەری ھەڵگیرساندنی شەڕێكی گەورەی لە كەنداو لێدەكرێت كە بە ئاسانی دەستپێدەكات و كۆتاییەكەشی دیار نابێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی بەریتانیا لەگەرووی ھورموز بە ھەوڵێك لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان ناودەبات و دەڵێت، ئێران دەستپێشخەری شەڕ نییە و بۆ ھێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكەكانیش هەوڵ‌دەدەن.





ئەم هەواڵە 4111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad