English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆ پێشوازیی لە كونسووڵی گشتیی توركیا کرد
2019-07-23 [02:26 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ، سێشەممە ٢٣/٧/٢٠١٩، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی لە ھاکان کاراچای، کونسووڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا، کە بەرپرسی بەشی تورکیای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، کونسووڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کورستان بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە پیرۆزبایی لە وەزیری ناوخۆ کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست و، خوازیار بوو ھەماھەنگی و ھاوکاریی نێوان ھەردوولا بەردەوام بێت و زیاتریش پەرە بستێنێت.

لە بەرانبەریشدا وەزیری ناوخۆ سوپاسی کونسووڵی گشتیی تورکیای کرد و ڕایگەیاند، کە تورکیا وەک وڵاتێکی دراوسێ گرینگیی تایبەتی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە و ئومێدی خواست کە پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام بن و بەرەو پێشتریش بچن. ئامادەییی وەزارەتی ناوخۆ و حکوومەتی ھەرێمیشی بۆ ھەموو ئاسانکارییەک لەو ڕووەوە نیشان دا.





ئەم هەواڵە 3163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad