English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆستەی ھەرێمی کوردستان دەچێتە ناو تۆڕی پەیوەندیی جیھانی
2019-07-23 [02:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرای کرد دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی سیستەمی (IPS) کە بە ھۆیەوە پۆستەی ھەرێمی کوردستان دەچێتە ناو تۆڕی پەیوەندیی جیھانیەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، دوای تێکەڵبوونی عێراقی فیدراڵ بە سیستەمی IPS، ھەرێمی کوردستانیش لە رێگای سەنتەری نێودەوڵەتیی ئالوگۆڕی پۆستەوە، دوای تەواوبوونی خولی مەشق و راھێنان لەسەر سیستەمی IPS، کە بە یارمەتی راھێنەرانی پۆستەی عێراقی فیدراڵ لە ئێستەدا کردوویەتیەوە، دەبێتە بەشێک لەو سیستەمە نێودەوڵەتیەی پۆستە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە قۆناخی سەرەتادا بەکارھێنانی ئەو سیستەمە لە بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی پۆستەی ھەرێمی کوردستان دەخرێتەکار و دواتر ھاووڵاتیانیش دەتوانن لە وەرگرتن و ناردنی پۆستەدا سوودی لێ ببینن و خۆیان راستەوخۆ لە رێگای کۆدی پۆستەکانیانەوە بەدواداچوونی بۆ بکەن.

ئەم سیستەمە تەنھا کەرتی پۆستەی حکومی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەگرێتەوە کە بە خێرایی و نرخێکی گونجاو ئالوگۆڕی پۆستە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیھان جێبەجێ دەکرێت.

سیستەمی IPSی تۆڕی پەیوەندییەکان بریتیە لە ئەپڵیکەیشنێک بۆ بەدواداچوونی پۆستە لە ھەموو جیھاندا و چارەسەرکردنی ھەر گرفتێک لەو بوارەدا ھەبێت، سەر بە ناوەندی تەکنۆلۆژیای یەکێتیی پۆستەی جیھانییە.

 

پۆستەی ھەرێمی کوردستان دەچێتە ناو تۆڕی پەیوەندیی جیھانی





ئەم هەواڵە 2743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad