English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆنالد ترامپ پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسۆن دەکات
2019-07-23 [02:32 AM]

Z.N.A


دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە توییتەر بڵاویکردەوە کە پیرۆزبایی لە ھەڵبژاردنی بۆریس جۆنسۆن وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکەم و سەرۆک وەزیرانێکی تایبەت دەبێت.
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی تیرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ژمارەیەک کەس لە بەریتانیا خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کاندیدکرد، بەڵام دواتر تەنیا دوو بەربژێر: بۆریس جۆنسن و جێرمی ھەنت مانەوە و، ئەمڕۆ (سێشەممە، ٢٣-٧-٢٠١٩) بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران ھەڵبژێردرا.
بۆریس جۆنسن بە بەدەستھێنانی ٩٢ ھەزار و ١٥٣ دەنگ لە کۆی ١٥٩ ھەزار دەنگی ئەندامانی حیزبەکەی لە جێرمی ھەنتی بردەوە، کە ئەویش بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمڕۆی حیزبەکەی ٤٦ ھەزار و ٦٥٦ دەنگی بەدەستھێنا.

جۆنسن دوانیوەڕۆی چوارشەممە (٢٤-٧-٢٠١٩) دوای ئەوەی سەردانی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەکات، لەلایەن شاژنەوە رادەسپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی بەریتانیا.
 .
 





ئەم هەواڵە 5296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad