English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر: ٦٠%ی پرۆژەکە ماوە تەواوببێت
2019-07-23 [02:34 AM]

ZNA-هه‌ولێر


 بەڕێوەبەری شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆژەکە ھەنگاوی باشی بڕیوە و لە کات و ساتی خۆیشیدا بە ڕووی ھاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

سەفین سابیر، بەڕێوەبەری پرۆژەی ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر گوتی: "٤٠%ی پرۆژەکە تەواو بووە، کە ١٥ کیلۆمەترە و دەکاتە ڕێگای بەحرکە بۆ ڕێگای کۆیە و قورسایی و قەرەباڵغیی ڕێگای کۆیە-سەلاحەدین-بەحرکە کەم دەکاتەوە. ماوەی پرۆژەکە ١٣٠٠ ڕۆژە و ئێمە ھەوڵ دەدەین زووتر لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە،‌ پرۆژەکە تەواو ببێت".

سەفین سابیر ئەوەیشی خستە ڕوو: "سەرجەم ڕێکارەکانی خۆڵرێژ و ئاو و پانتایی و زیادەڕۆیی، چاک کراوە و ئامادەکارییەکان لەبارەی دواین قۆناغەوە کۆتاییان ھاتووە و ھەنگاوەکانی تەواوکردنی پرۆژەکە خێراتر دەکرێت."

سەفین سابیر ڕایشیگەیاند: "ئەمە یەکێک لە شەقامە ستاندارەکانی عێراق و ناوچەکە دەبێت و ستانداری نێودەوڵەتیشی تێدایە."

KDP.info





ئەم هەواڵە 3706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad