English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی واژووی لەسەر هەمواری یاسایەك كرد
2019-07-24 [08:35 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەپێی زانیاریەكانم سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە باسی راگەیاند، ”بەپێی ئەو زانیارییانەی من ھەمە لەم دوو ڕۆژەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی واژووی لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە“.

ئەو گوتیشی: لە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، پەرلەمان یاساکە دەنێرێتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە دەست پێ دەکەنەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە دەنگی زیاتر لە ٨٠ پەرلەمانتار، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموار کرایەوە و بەو پێیەش، ماوەی یاسایی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن درێژ کرایەوە.

 





ئەم هەواڵە 8173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad