English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە و گریزمان رووبەرووی کێشەیەکی گەورە بوونەتەوە 
2019-07-24 [11:16 AM]

ZNA- ھەولێر




خافێر تیباس سەرۆکی رابیتەی لالیگا ئیسپانی دەڵێت ، لەوانەیە رێگری لە گریزمان بکرێت یاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بکات. 


گریزمان بۆندێکی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە مۆرکردووە و یانەی بەرشەلۆنە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی داوە لەبەرامبەر شکاندنی مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید . 

لەبەرامبەردا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە دەکات و بەرپرسانی یانەی مەدریدی دەڵێن ، بەڵگەمان ھەیە کە یانەی بەرشەلۆنە و گریزمان پێشتر رێککەوتنیان ھەبووە و دواتر رایانگەیاندووە . 

لەمبارەیەوەش تیباس گووتی : بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نووسراوێکیان ئاڕاستەی رابیتەی لالیگا کردووە و پرسیاریان کردووە ئایا دەتوانن کارتی رێگە پێدانی گریزمان نەدەن . 

تیباس گووتیشی : تا ئێستا زانیاری تەواوم لەسەر ئەم دۆسیە نییە و دواتر وردەکارییەکان رادەگەینم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad