English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى... هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ رێگریكردن له‌ بڵندگۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
2019-07-24 [12:33 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى هاوڵاتیانى شاره‌كه‌ دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌ بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى"بڵندگۆ" كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ فرۆشیار و كاسبكارانه‌وه‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى كاڵا و شتومه‌كه‌كانیان به‌كارده‌هێنرێت جێبه‌جێ ده‌كرێت و سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیش داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات هاوكاریان بن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و بنه‌بڕكردنى ئه‌و دیارده‌یه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌ت سلێمانى رایگه‌یاند: گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانى لیژنه‌كان به‌رده‌وامن بۆ رێگرى كردن له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌ گشتیه‌كاندا "بڵندگۆ" به‌كارده‌هێنن كه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیان.

له‌ باره‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ گۆران قادر ووتى: هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت , به‌ڵام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و بنه‌بڕكردنى ئه‌و دیارده‌یه‌ پێویستیان به‌هاوكارى هاوڵاتیانه.

سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتى بینینى هه‌ر كه‌سێك كه‌ بڵندگۆ به‌ده‌نگێكى به‌رز به‌كارده‌هێنێت وێنه‌و جۆرى ئوتومبێله‌كه‌ى بنێرن بۆ پێگه‌ى فه‌رمى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌م ناونیشانه‌ "قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani" .

وتیشى: ده‌ست به‌جێ له‌رێگه‌ى هاتووچۆى سلێمانى رێكارى پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ به‌ سزا گه‌یاندنى ئه‌و كه‌سانه‌.

گۆران قادر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌رێگه‌ى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى بڵندگۆ له‌ هه‌موو شوێنه‌ جیاكانى سلێمانى به‌رده‌وامه‌ و له‌ نزیكترین كاتدا هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ رێگرى كردن له‌و دیارده‌یه‌  له‌ناوبازاڕ و زۆربه‌ى گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad