English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا: هیچ کەسمان بۆ نێوبژی بۆ ئێران نه‌ناردوه‌
2019-07-24 [12:45 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هێزەکانی ئێران لە گه‌رووی هورمز دەستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتی ئێراندا گرت، سەرچاوەیەکی دیپـلۆماسی بەریتانیا ئەو بانگه‌شانه‌ی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕەتکردەوە کە دەڵێن وڵاته‌كه‌ی نێوبژیوانێکی بۆ وتووێژکردن لەسەر مەسەلەی ئازادکردنی ئه‌و کەشتیە بۆ ئێران ناردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی راگه‌یاندوه‌ وڵاتەکەی هیچ نێوبژیوانێكی نەناردووە و ئه‌و هه‌واڵانه‌ دروست نین و ئاگاداری ناردنی هیچ كه‌سێك بۆ ناوبژی نین.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی تەسنیم لە زاری محەمەد گوڵپایگانی بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئایەتوڵڵا خامەنەئی بڵاویکردەوە گوایە لەندەن نێوبژیوانێکی بۆ پرسی ئازادکردنی کەشتیـیە نەوتیـیەکەی بەریتانیا ناردووە.





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad