English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق زیانەکانی کوێتی قەرەبوو کردووتەوە
2019-07-24 [06:50 AM]

​ZNA - هەولێر


عێراق تا ئێستا نزیکەی ٤٩  ملیار دۆلاری وەك قەرەبوو بە کوێت داوە.

بەگوێرەی نوێترین راپۆڕتی نەتەوەیەكگرتووەكان، عێراق بڕی ٢٧٠ ملیۆن دۆلار وەك قەرەبووی جەنگ دەداتە كوێت.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەلرەئی ، نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، كوێت بڕی ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری لە عێراق وەرگرتووە وەك قەرەبووی ئەو زیانانەی كە لە جەنگی نێوانیاندا بەریكەوتووە.

ساڵی ١٩٩١،  نەتەوەیەكگرتووەكان لیژنەیەكی تایبەتی بە وەرگرتنی قەرەبوو پێكھێنا بۆ ئەوەی قەرەبووی كوێت بكرێتەوە لەلایەن عێراقەوە،ھەر بۆیە لیژنەكە بریاری دا كە ٥٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار  لەلایەن عێراقەوە بدرێتە حكومەتی كوێت، بەوە بڕە پارەیەش كە ئێستا دراوەتە كوێت ، ئەوە كۆی گشتی پارەی دراو لەلایەن عێراقەوە دەگاتە ٤٨ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار، بەو جۆرەش ٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری دیكە دەمێنێتەوە كە بدرێتەوە ئەو ولاتە.





ئەم هەواڵە 2338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad