English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی هەستیار بوونی ددانەکانت
2019-07-24 [12:22 PM]

هەولێر _ ZNA


 

هەستیار بوونی ددانەكان یەكێكە لەو گرفتانەی كە بەشێكی زۆر لە خەڵك بەدەستییەوە گرفتاربوون، هەربۆیە پێویستە ئەوە بزانین كەوا ئەو هۆكارانە چین كەوا دەكەن ددانەكان تووشی ئەم حاڵەتە ببن و دكتۆر سامان پزیشكی پسپۆڕی ددان له‌م بابه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار باس ده‌كات.

هۆكارەكان:

1.بەهەڵە شوشتنی ددان یاخود بەكارهێنانی هێزێكی زۆر.

2.زۆر خواردن و خواردنەوەی ترشەكانی وەكو (لیمۆ، لیمەندۆزی، سركە) یاخود شووشتنی ددان ڕاستەوخۆ دوای ترشەكان و دوای میوە خواردن.

3.خواردنەوەی ماددە كحولییەكان و خواردنەوە گازیەكان بەڕێژەیەكی زۆر.

4.دانە جیرە لە شەودا یاخود لەكاتی توڕەبووندا.

5.هەوككردنی پووك و دابەزینی پووك.

6.بە كارهێنانی هەویری سپی كرنەوەی ددان بۆ ماوەیەكی زۆر.

7.كلۆری ددان و شكانی ددان.

8.خواردنی خۆراكی ساردو گەرم ڕاستەوخۆ بەدوای یەكا وەكو ماست و چا.

9.لە خانمانی دووگیاندا بەهۆی زۆری ڕشانەوەوە.





ئەم هەواڵە 6940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad