English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دەکات
2019-07-25 [09:08 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ  پێنجشەممە 25/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد .
شاندی پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران، هیوای سەرکەوتنيشيان بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئاماژەیان بەوەدا کە پارتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی لە حکومەت دەکات .
سەرۆک وەزیران سوپاسی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و گوتی راستە پارتی لە حکومەتدا زۆرینەیە بەڵام حکومەت پێویستە حکومەتی هەموو هاووڵاتیان بێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی . داواشیکرد حیزبەکانی کوردستان هاوکار ویارمەتیدەری حکومەت بن . 
سەرۆک وەزیران هەروەها ئاماژەی بە سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەغدا کە بووە هۆی دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور بە شێوەیەک کە ماف وئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت.





ئەم هەواڵە 4162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad