English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی وڵاتێکی عەرەبی کۆچی دوایی کرد
2019-07-25 [10:19 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی وڵاتێکی عەرەبی لە نەخۆشخانەیەکی پایتەختی وڵاتەکەی، کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-7-2019، سەرۆکایەتیی کۆماری تونس رایگەیاند، باجی قائید سەبسی، سەرۆکی تونس لە کاتژمێر 10:25 خولەک، کۆچی دوایی کرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ باجی قاید سەبسی بەهۆی تێکچوونەوەی باری تەندروستی، گەیەنرایە نەخۆشخانەی سەربازی لە تونسی پایتەخت.

بەپێی دەستووری تونس، دوای کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمانی وڵات بۆ ماوەی 45-90 رۆژ، ئەرکی سەرۆکایەتیی وڵاتی پێ دەسپێردرێ.

باجى قاید سبسى ته‌مه‌نى 92 سالأ بوه‌ و له‌مانگى 4ى رابردوشدا بڕیاری دا جارێكى دیكه‌ خۆى هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى، كه‌ بڕیاره‌ له‌مانگى 11ى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن له‌وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدرێت.

پێشتریش سبسى چه‌ند جارێكى دیكه‌ بارودۆخى ته‌ندروستى تێكچوه‌ و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش دواى ره‌وانه‌كردنى بۆ نه‌خۆشخانه‌، كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وتبو بارى ته‌ندروستى باوكی جێگیر نییه‌.
 





ئەم هەواڵە 5386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad