English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیستمى بۆلۆنیا له‌ زانكۆكان جێبەجێ دەکرێت
2019-07-25 [11:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزاره‌تی خوێندنى باڵا رایگه‌یاند، بۆ داڕشتنەوەى چوارچێوەى بڕوانامەکانى خوێندن وه‌زاره‌ت لەژێر رۆشنیاى بۆلۆنیا پرۆسێس كار ده‌كات، بەشێوەیەک لەگەڵ سیستم و تایبەتمەندیەکانى خوێندنى باڵا لەسەدەى بیست و یەک هاوتەریب بێت.

شاندێكی ڕێکخراوى یونسکۆ، لە دیوانى وەزارەتی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كۆبووه‌وه‌. کە هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و یاریدەدەرى سەرۆک زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان ئامادەیبون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ "رۆرى رۆبێرت تشاد" بەڕێوەبەرى نوسینگەى یونسکۆ بەوەکالەت و بەڕێوەبەرى پرۆژەى چاکسازى خوێندن و راهێنانى پیشەیى و تەکنیکى و (د. ئان کاثرین ئیسحاق) شاراەزاى نێودەوڵەتى لە بوارى سیستمى بۆلۆنیا لە دوو وتەى جیادا سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیان کرد بۆ ئەم دەرفەتەو دواتر باسیان لە ئەنجامدانى سێ وۆرک شۆپ لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانى (هەولێر -  سلێمانى – دهۆک) کرد، کە ئامانج لە سازکردنى ئەم وۆرک شۆپانە جێەجێکردن و بەرەوپێشچونى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى سیستمى بۆلۆنیا بوە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان. وتیسى بابەتەکانمان لەبوارى بەرەو پێشبردنى پرۆگرامەکان و تواناکان و چۆنیەتى دۆزینەوەى هەلى کار و پێشخستنى بوارى پیشەیى کە بازاڕى کار پێویستیەتى، هەروەها گرنگى دان بە بوارى تەکنیکى و خوێندنى پیشەیى لە هەرێمى کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاس و بەخێرهاتنى وەفدى ڕێکخراوى یونسکۆى کرد و ڕایگەیاند: یونسکۆ لەڕابردوو بۆ وەزارەتەکەمان هاوکارو هەماهەنگ بوە، بەڵام ئەوەى دەیبینین بەهۆى قەیرانى دارایى و شەڕى دژ بە داعش و کۆمەلێک بابەتى دیکەوە،  پەیوەندیەکانمان وەک پێویست نەبونە، بەڵام ئێستا قۆناخێکى تازەیەو دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق بەرەو پێشچونى باشترى بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە بە بایەخەوە لە پەیوەندىیەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوى یونسکۆ دەڕوانم و ئامانجمانە ئەو پەیوەندیانە لەسەر ئاستى فراوانتر و پرۆژەى نوێتر پەرەپێبدەین، بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند دەمانەوێت پرۆژەکانى یونسکۆ لەمەودوا بەشێوەیەک بێت لەگەڵ ستراتیژى وەزارەتەکەمان بەتەواوى یەکانگیر بێت و خۆى لە سێکتەرى خوێندنى باڵا بەباشى ببینێتەوە. بەتایبەت لە بوارەکانى چەسپاندنى دڵنیاى جۆرى و متمانە بەخشین و جێبەجێ کردنى بۆلۆنیا پرۆسێس و ڕیفۆرمى خوێندنى تەکنیکى لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان.

لە کۆتایى قسەکانیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە لەژێر رۆشنیاى بۆلۆنیا پرۆسێس کاردەکەین بۆ داڕشتنەوەى چوارچێوەى بڕوانامەکانى خوێندن و یەکەکانى خوێندن و ئاکامەکانى پرۆسەى خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکان، بەجۆرێک لەگەڵ سیستم و تایبەتمەندیەکانى خوێندنى باڵا لەسەدەى بیست و یەک هاوتەریب بێت.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان باسیان لە کارەکانى یونسکۆ لەبوراى خوێندنى باڵا و جێبەجێکردنى سیستمى بۆلۆنیا لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان و فراوانکردنى ئەم پرۆژانە کرد.





ئەم هەواڵە 2950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad