English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ تەقینەوە ئەفغانستانی هه‌ژاند، كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌
2019-07-25 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ئەفغانی رایانگه‌یاند، کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان سێ تەقینەوە روویدا، له‌ ئاكامدا نزیكه‌ی 12 کەس کوژران و یەکێک لە تەقینەوەکان پاسێکی کردۆتە ئامانج کە کارمەندە حکومییەکانی گواستۆتەوە.

باسیان له‌وه‌ش كرد، لە هێرشەکەدا بۆ سەر پاسەکە پێنج کارمەندی وەزارەتێک کوژراون و 10 کارمەندی دیکە برینداربوون، لەکاتێکدا لە تەقینەوەی دووەمدا حەوت کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەس برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە کابوڵ نەسرەت ڕحێمی وتی " لە سەرەتادا بۆمبێکی موگناتیسی جێگیر بە پاسێکی بچوکدا تەقیوەتەوە و دواتر خۆکوژێک لەنزیک تەقینەوەی پاسەکەوە خۆی تەقاندۆتەوە و سێیەمین تەقینەوەش لەکاتێکدا بوو کە کۆمەڵێک چەکدار ئوتومبێلێکیان تەقاندەوە."

وتیشی " دەکرێت ژمارەی کوژراوان لەو سێ تەقینەوەیەدا زیاد بکات."

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ڕانەگەیاندووە کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا جۆزێف دانفۆرد و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ لە کابوڵ.

 

voa





ئەم هەواڵە 2152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad