English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای لیبا فرۆكه‌یه‌كی توركیای خسته‌خواره‌وه‌
2019-07-25 [03:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راگه‌یاندنی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند، به‌رگرییه‌كانی ئاسمانی سوپا توانیان فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی توركی له‌ ناوچه‌ی جه‌فره‌ له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوس بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ماڵپه‌ڕی ساكی نیوزی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌وا راگه‌یاندنی سوپای نیشتمانی لیبیا باسی له‌وه‌ كردوه‌ به‌رگرییه‌كانی ئاسمانی توانیوایانه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌فره‌ فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی توركی بخه‌نه‌ خواره‌وه‌، كه‌ "سه‌ر به‌ میلیشیا تیرۆرسته‌كان بووه‌."

پێشتریش سوپای نیشتمانیی لیبی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاند، هێزەکانیان رۆژی یەکشەممە 21-7-2019 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکییان  لە ناوچی عەین زارە لە باشووری تەڕابلوسی پایتەخت، خستووەتە خوارەوە.

سوپاکە تورکیا بە دوژمن ناودەبات و رایگەیاندووە، ”رێگا نادەین دوژمن سەروەرییەکانمان پێشێل بکات.

پێشتر ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا، کە مشیر خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتیی سوپاکە دەکا، بەهۆی پاڵپشتیی تورکیا لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا، شەڕی لە دژی تورکیا راگەیاند.

حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی بە کۆدەنگیی هەموولایەنە لیبییەکان پێکهاتووە، لەلایەن سەرکردەکانی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین سەرۆکایەتی دەکرێ و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە.





ئەم هەواڵە 2113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad