English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر داوای د بەشیر حەدداد سایلۆکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و مەخموور و موصڵ بەڕوی جووتیاران دەکرێنەوە
2019-07-26 [08:16 AM]

ZNA- هەولێر


به‌رپرسانی سایلۆکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و مەخموور و موصڵ به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌رگای سایلۆکانیان به‌ڕووی جوتیاران داده‌خه‌ن و گه‌نمه‌كه‌یان لێوەرناگرن و ئه‌مه‌ش کێشە‌ بۆ جوتیاران دروست ده‌كات، جوتیارانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ د.بەشیر حەداد،جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقه‌وه‌ ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه‌ بچێت و کێشە‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات تاوه‌كو زیانی زۆریان پێنه‌كه‌وێت.
له‌لای خۆشیه‌وه‌ د.بەشیر حەداد،جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به‌هانای جوتیاره‌كانه‌وه‌ ده‌چێت و هەر ئەم شەو په‌یوه‌ندی به‌وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ کرد و داوای لێکرد فه‌رمان بكات به‌كردنه‌وه‌ی سایلۆکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و مەخموور و موصڵ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران‌.
وه‌زیری بازرگانی عێراقیش داواكه‌ی دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێبه‌جێ ده‌كات و فه‌رمان به ‌به‌رپرسانی سایلۆكان ده‌كات كه‌ ده‌رگای سایلۆكان‌ به‌رووی جوتیاران بكه‌نه‌وه‌و گەنمەکانیان لێوه‌ربگرن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
هه‌ينى 26 ی تـــــــــەموزی 2019





ئەم هەواڵە 3442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad