English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجامدەری بۆردوومانەكەی سەربازگەی حەشدی شەعبی ئاشكرا بوو
2019-07-27 [05:51 AM]

ZNA – هەولێر


لەهەفتەی رابردوو سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی لە باشووری كەركوك بۆردوومان كرا، ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلیش ئاشكرای دەكات كە بۆردوومانەكە لەلایەن ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە، سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی لەلایەن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانكراوە، ئەمەش لەكاتێكدا بووە كە سه‌ربازگه‌كه‌ لەكاتی بۆردوومانەكە‌ ئه‌فسه‌ر و سه‌رانی باڵای ئێرانی و حزبوڵڵای تێدابووە.

لەهه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ربازگه‌ی شوهه‌دا له‌ باشووری كه‌ركووك بۆردومان كرا، له‌ سه‌ره‌تادا بێ ده‌نگی له‌ رووداوه‌كه‌ كرا،  به‌ڵام دواتر حكوومه‌تی عێراق بۆردومانه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌ دووری زانی ئیسرائیل بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت.

هاوكات هه‌ر به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مه‌عاریف، ئیسرائیل رێگه‌ به‌ به‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئێران له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی نادات و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی ئێرانی له‌ خاكی عێراق كردووه‌ته‌ ئامانج.

 





ئەم هەواڵە 14491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad