English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران مووشەكی بالیستی شەهاب 3 ی تاقی كردەوە
موشەكی بالیستی شەهاب 3
2019-07-27 [07:01 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا بە تەلەڤزیۆنی CNN ی ئەمەریكی راگەیاند، ئێران مووشەكی بالیستی ناوەند مەودای تاقی كردۆتەوە كە دەتوانێت زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر ببڕێت.

ته‌له‌ڤیزیۆنی CNN ی ئه‌مریكی به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ڕۆژی پێنج شەممە 25 ی تەمووز،  ئێران مووشه‌كی بالیستی ناوەند مەودای شه‌هاب 3 ، تاقی كراوه‌ته‌وه كه‌ ده‌توانێت نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ كیلۆمه‌تر ببڕێت و دوای بڕینی ٩٦٥ كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌یه‌كی چۆڵی نزیك تاران كه‌وتۆته‌ خوارەوە‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا گوتیەتی، ‌ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ نه‌بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵام ئێران به‌و تاقیكردنه‌وانه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ مه‌ودا و رێژه‌ی پێكان به‌ مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی زیاد بكات.

 





ئەم هەواڵە 2272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad