English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییان دەکات
2019-07-27 [08:13 AM]

ZNA-هەولێر



بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدیانی جیهان ، ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد. لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوەدا کە خوشک وبرایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت ویارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک وبرا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە .
میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.





ئەم هەواڵە 4027جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad