English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و فەڕەنسا رێككه‌وتنێكی نهێنیان سه‌باره‌ت به‌ داعش واژوو كردوه‌
2019-07-27 [11:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هه‌ینی رۆژنامه‌ی ماتچ پاریس بڵاوی كرده‌وه‌، رێككه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا واژوو كراوه‌ و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا و هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردووه‌.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، رێککەوتنەکە بە نهێنی و لەنێوان دەزگای هەواڵگری و باڵیۆزخانەکانی هەردوو وڵات و بەبێ رەزامەندیی پەرلەمان بۆ دادگاییکردنی چەکدارانی داعش لە بەغدا ئەنجام دراوە.

رۆژنامەکە باسی له‌وه‌ش كردوه‌، شەڕڤانانی کورد لە باکووری سووریا داوایان لە پاریس کردووە، بەرامبەر زیندانیکردنی هەر داعشێکی فەڕەنسی رۆژانە 23 دۆلاریان بۆ ئەژمار بکەن، چوونکە خۆیان چیتر توانای لە خۆگرتنی ئەو هەموو چەکدارە بیانییەی داعشیان نییە لە گرتووخانەکانیان، بەڵام پاریس هێشتا وەڵامی ئەو داواکارییەی نەداوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی رابردوودا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش 13 چەکداری داعشی فەڕەنسی لە کوردستانی سووریاوە گواستوەتەوە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی لەلایەن دادگاکانی ئەو وڵاتە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

پێشتر، دادگای تاوانەکانی عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ نۆ چەکداری داعشی فەڕەنسی لە کۆی 13 چەکداری هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتە دەرکرد، کە سەرجەمیان لە ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە و لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا دەستگیر کرابوون و دواتر رادەستی حکوومەتی عێراق کرا بوون.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 6271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad