English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال و مان ستی رکابەری لەسەر مپاپێ دەکەن
2019-07-27 [12:10 PM]

ZNA- ھەولێر 



کیلیان مپاپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە ئێستادا گرنگیەکی زۆری پێدەدەرێت و پێدەچێت ببێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئێندپێندتی ئینگلیزی ، یانەی ریال مەدرید گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ مپاپێ ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی رۆنالدۆ لە یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزیش ھاتووتە نێو کێبڕکێ بەدەستھێنانی تواناکانی مپاپێ و ئامادەیی دەربڕیووە گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش بە یانەی پاریس سانجێرمان بکات لە پێناو گرێبەست کردن لەگەڵ مپاپێ . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی پاریس سانجێرمانیش ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی مپاپێ لە یانەی پاریسی بھێلێتەوە و ئامادەیی نیشانداوە گرێبەستەکەی بۆ نوێبکاتەوە و مووچەی ھەفتانەی بگەینێتە ٨٦٠ ھەزار جونەیھی ئیستەرلینی، بەمەش دەبێتە خاوەنی گەورەترین مووچەی لە نێو یاریزانانی تۆپی پێ. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad