English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بناغه‌ی دووه‌م وێستگه‌ی ئه‌تۆمی داده‌نێت و واده‌ی دروستكردن سێیه‌میش دیاری ده‌كات
2019-07-27 [01:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی به‌دروستكردنی دووه‌م وێسته‌ی ئه‌تۆمی كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ئاشكرایكرد، مانگی داهاتوو بناغه‌ی دووه‌مین وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی داده‌نرێت، وتیشی، هه‌شت ساڵی دیكه‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ژماره‌ سێ درووست ده‌كرێت.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای حكوومیی وڵاته‌كه‌ی، باسی له‌وه‌كردووه‌ وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ كه‌ناری كه‌نداوی به‌سره‌، له‌ پارێزگای بووشه‌هر ده‌بێت.

ساڵحی باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی داهاتوودا بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ژماره‌ دوو داده‌نرێت و بڕیار وایه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا وێستگه‌كه‌ ده‌ست به‌كاركردن بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دوای هه‌شت ساڵی دیكه‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ژماره‌ سێ له‌ بووشه‌هر درووست ده‌كرێت.

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی كارلێككاری ئاراك، له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی به‌ هاریكاریی به‌ریتانیا و چین، به‌رده‌وامه‌.

 

aa





ئەم هەواڵە 5026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad