English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێکی ریال مەدرید روو لە خولی ئینگلیزی دەکات 
2019-07-27 [02:13 AM]

 ZNA- ھەولێر 




یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەست بەرداری یەکێک لە یاریزانەکانی بوو ، بەھۆی ئەوەی زێدان ئامادە نییە پشتی پێ ببەستێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی ریال مەدرید دەست بەرداری یاریزان خیسۆس ڤاییخۆی بوو بۆ ماوەی یەک وەرز بەشێوەی خواستن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ڤاییخۆی روو لە یانەی ولڤەرھامپتۆنی ئینگلیزی دەکات ، دوای ئەوەی دڵنیا بوو وەرزی داھاتوو جێگە لە پێکھاتەی زێدان نابێتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، زێدان گۆڕانکاری لە پێکھاتەی یانەی شاھانە دەکات و ڤاییخۆ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی زێدان داوای کردبوو لە یانەی ریال مەدرید نەمێنێت ، چونکە بە گووتەی زێدان سوودی بۆ یانەکەی نابێت. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad