ZNA - هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌له‌مێكی دارین سه‌دان په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو، نقومبوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كرێكارێكی فریاگوزاری ئاشكرای كرد، تاكو ئێستا 55 ته‌رم له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ده‌رهێنراون.
بهێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، عهبولمهنعیم ئه‌بو سه‌بیع له خاچی سوری لیبی رایگه‌یاندوه، گه‌ڕان به دوای بێسه‌روشوێنبووان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ری زیاتر بدۆزرێته‌وه.
وتیشی، ئه‌و به‌له‌مه‌ی نزیك شاری خه‌مس نقوم بوو، نزیكه‌ی 120 كیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیاوه دووره، به‌لانی كه‌م 350 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو و زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌فه‌ریقا و باشووری بیابان بوون.
سپۆتنیك
ئەم هەواڵە 5203جار خوێندراوەتەوە |