English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی سپایدەرمان لە یەک ملیار دۆلار نزیکدەبێتەوە
2019-07-24 [03:00 AM]

هەولێر - ZNA


داهاتی فیلمی ئەکشن و خەیاڵی زانستیSpider-Man Far From Home  لە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی نزیک دەبێتەوە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 2 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، داهاتی گەیشتە 970 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا هەریەک لە تۆم هۆلاند، ماریسا تۆمی و مایکل کیتۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و جۆن واتس کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

لەم بەشە نوێیەدا، پیتەر پارکەر دەگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی خۆی و دەست بە خوێندن دەکاتەوە، بەڵام ئەمجارە دۆژمنێکی دیکە رووبەڕووی دەبێتەوە کە بازە و ناچار دەبێت لە دژی بجەنگێت.

 





ئەم هەواڵە 6034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad