English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میری نوێی ئێزدیان ڕەخنەی توند لە وتەکانی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ دەگرێت
2019-07-28 [06:29 AM]

ZNA-هەولێر


میری نوێی ئێزدیان ڕایگەیاند ''شنگال خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ده‌بێت كێشه‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 له‌ ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت''.

له‌باره‌ی لێدوانێكی، یەکێک لە سەرکردەکانی پەکەکە، كه‌ وتبوی ''شنگال خاكی عێراقه‌ و كووردستان نییه‌''، میر حازم به‌گ وتی: ''شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رسامی خۆشی له‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ نیشان دا''.

میر حازم میر ته‌حسین به‌گ میری نوێی ئێزدیان  له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند، داوا له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، پارێزگاری له‌ كوردانی ئێزدی بكات و كارێک بكات، كه‌ كوردانی ئێزدی به‌ خاكه‌كه‌یانه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌هۆی نه‌هامه‌تییه‌كانیان چاویان له‌ جێهێشتنی كوردستان نه‌بێت.

هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌، شنگال ناوچه‌یێكی ماده‌ی 140ـه‌ و ده‌بێت كێشه‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هیچ شێوه‌یێک درێخی بۆ شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كردووه‌.

ئه‌م قسانه‌ی میر حازم به‌گ له‌كاتێكدایه‌، به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ كه‌جه‌كه‌ "باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌" له‌ لێدوانێكدا بۆ یه‌كێک له‌ میدیاكانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند، ''شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ خاكی عێراق و ئه‌وان سه‌ربه‌رزن كه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له‌ په‌یوه‌ندییێكی هاوبەشدان و شوێنی یه‌كینه‌كانی به‌رگری كردن له‌ شنگال "یه‌به‌شه‌" له‌ناو ئه‌و سوپایه‌ كراوه‌ته‌وه‌''. به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌ ئاماژه‌یێكیش باسی هه‌رێمی كوردستان بكات و دان به‌وه‌دا بنێت، كه‌ شنگال خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌.

له‌ رێوڕه‌سمێكدا میر ته‌حسین به‌گ، وه‌ك میری نوێی ئێزدیان له‌ شوێنی میر ته‌حسین به‌گی باوكه‌ كۆچكردووه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا.

دوای دەستنیشان كردنیشی وه‌ک میری ئێزدیان، میر حازم میر تەحسین بەگ، له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند، ''لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شنگال دەکەن''.

میری نوێی ئێزدییەكان، بەڵێنی دا خزمەتکاری ئێزدییەکان بێت و وتیشی: سوپاسی كوردستانیان دەكەم كە ھاوكارمان بوون لە چارەسەركردنی كێشەی دەستنیشانكردنی میری نوێی ئێزدییەكان.

میر حازم تەحسین بەگ ئاماژەی بەوەش کر "سەرۆك مەسعود بارزانی تاكە نوێنەری کوردانی ئێزدیە لەكوردستان‌ و عێراق‌ و جیهان.. كەس مافی ئەوەی نییە بەناوی ئێزیدییەوە بچێت بۆ ئێران یان توركیا‌و عێراق‌ و جیهان داوای كۆمەك‌ و هاوكاری بو چارەسەری کێشەکانیان بكات".

حازم تەحسین بەگ كە لەنێو شەش كاندیدی بنەماڵەکەیدا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، وەکو میری نوێی ئێزدییەكانی جیهان دەستنیشانکرا‌و بو بەشوێنگرەوەی باوكی.
 





ئەم هەواڵە 2071جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad